ناوەندە فەلەکناسییەکان باس لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەکەن

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان رای جیاواز لەسەر یەکەم رۆژی ئەو مانگە دروستدەبێت.

لێکۆڵینەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە بەرواری راستەقینەی دەستپێکی مانگی رەمەزانی 2024 لە زیادبووندایە، پێشبینییە فەلەکییەکان رۆڵێکی سەرەکی لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزاندا دەگێڕن، هەندێکیان دەڵێن دووشەممە 11ی ئازاری  2024 یەکەم رۆژی مانگەکەیە و هەندێکی دیکەش دەڵێن رۆژی سێشەممە 12ی ئازاری  2024ە.

ناوەندە فەلەکناسییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان، وەک ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی و پەیمانگای نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوەی فەلەکناسی، پێشبینیدەکەن لە زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە رۆژی یەکشەممە 10ی ئازاری 2024 هیلالی رەمەزان ببینرێت.

چاوەڕوانییەکانی سەرەتای مانگی رەمەزان لە نێوان وڵاتانی ئیسلامیدا جیاوازن، بەو پێیەی وڵاتانی وەک میسر، سعودیە، ئیمارات، قەتەر، ئوردن و جەزائیر پێشبینیدەکەن لە رۆژی دووشەممە 11ی ئازاری 2024 دەستپێبکات، لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکانی وڵاتانی دیکە ، وەک عێراق، پاکستان، ئێران و بەنگلادیش، بەرەو سێشەممە 12ی ئازاری 2024 دەڕۆن.

سەرەڕای پێشکەوتنی فەلەکی، بینینی هیلال بە چاو یان بەکارهێنانی تەلەسکۆپ وەک بەشێکی دانەبڕاو لە نەریتە ئیسلامییەکان لە دیاریکردنی سەرەتای مانگی رەمەزاندا دەمێننەوە.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، پێشبینی ناکرێت مانگی هیلال لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامیدا لە رۆژی یەکشەممە 10ی ئازاردا ببینرێت، بەڵکو رۆژی دووشەممە 11ی ئازار وەک وادەی چاوەڕوانکراو بۆ زۆرینەی وڵاتان سەیردەکرێت.

پێشبینییە فەلەکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 30 رۆژ دەبێت، لەگەڵ کۆتایی هاتنی مانگی رەمەزان، سەرەتای شەوال دەستپێدەکات، رۆژی 10ی نیسان بە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکراوە.

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی راگەیاندنی فەرمی، مانگی رەمەزاندا جۆش و خرۆش و ئامادەیی لەنێو موسڵمانانی جیهاندا بەدیدەکرێت بۆ ئەنجامدانی پەرستشەکانیان لەو مانگەدا.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت

بابەتی دواتر

ئاڵای سوید لە بارەگای ناتۆ هەڵدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share