فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیای ئێستای راگەیاند، زیندانیکراوێک دوای ئەوەی بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی تەندروستیی 10 رۆژ بووە لە نەخۆشخانە بووە، شەوی رابردوو گیانیلەدەستداوە.
لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند زیندانیکراوەکە سزای 3 ساڵ زیندانی کردنی هەبووە و دوای ئەوەی تەندروستی تێکچووە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زیندانیکراوە تەمەنی لە سەروو 50 ساڵەوە بووە و بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەنەوە شەوی رابردوو گیانیلەدەستداوە.