بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت گەورەیی كەركوك و شكۆمەندیی خەڵكەكەی قوربانیی ململانێی ناڕەوای لایەنەكان بن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و پرسی پێکهێنانی ئیدارەی نوێی شاری کەرکوک و پرسی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەکە تاوتوێکرا.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی كەركوك، دیاریكردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای شارەكە کراوەتەوە و جەخت لە گفتوگۆ و هەماهەنگیی نێوان لایەنە براوەكان کراوەتەوە لەپێناو تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و گەیشتن بە ئەنجامێك كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەك بێت.

هاوکات، قووڵكردنەوەی تەبایی و گەشەپێدانی كەلتووری پێكەوەژیان لەنێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەكانی كەركووك دووپاتکراوەتەوە و هەردوولا هاوڕابوون، ئیدارەی نوێی شارەكە نموونەی باڵای سەركەوتن و پێكەوەژیان بێت لە هەرێمی كوردستان و عیراق.

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندووە، پێویستە ئاڕاستەكردنی كەركوك بەرەو ئاوەدانی و خزمەتكردنی خەڵكەكەی بێت و پابەندبوون بێت بە ئەنجامەكان و دووركەوتنەوە لە دەمارگیری و رۆحییەتی تۆڵەسەندنەوە، وتوشیەتی، “نابێت گەورەیی كەركوك و شكۆمەندیی خەڵكەكەی قوربانیی ململانێی ناڕەوای لایەنەكان بن.”

لە لایەکی دیکەشەوە باس لە پرسی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ، تەوەرێكی دیکەی دیدارەكە بووە و هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی گفتوگۆكان کردووەتەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی ھەولێر هۆكاری كەوتنەوەی دوو ئاگرەكەی بازاڕی شێخەڵا ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ھەولێر رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو دوو رووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاری شێخەڵا كەوتەوە و دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان…
زیاتر ببینە

37 پەرلەمانتار داوادەكەن تەواونەكردنی ڕێگەی كەلار-سلێمانی بخرێتەبەرنامەی كاری پەرلەمانەوە

37 پەرلەمانتار داوا لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان دەكەن تەواونەكردنی ڕێگەی كەلار- سلێمانی بخرێتەبەرنامەی كاری پەرلەمانەوە و وەزیرانی…
Total
0
Share