نێچیرڤان بارزانی: ڕێژەی دەنگدان پەیامە بۆ هەموو حزبەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێژەی دەنگدان پەیامی ڕوونی هاوڵاتییانە کە چاویان لە ژیان و گوزەرانی باشترە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ڕایگەیاند، “ڕێژه‌ى به‌شدارى له‌ ده‌نگداندا په‌يامێكى ڕوونى هاوڵاتييانه‌ كه‌ چاويان له‌ ژيان و گوزه‌ر‌ان و خزمه‌تگوزاريى زياتره و مافى خۆيانه‌‌، ئه‌مه‌ بۆ هه‌موومان له‌ حكوومه‌ت و هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ په‌ند و وانه‌يه‌ك بێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ى جددى و بنياتنانه‌وه‌ى متمانه‌، هه‌روه‌ها ببێته‌ هانده‌رى كار و خزمه‌تى زياتر”.

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “پيرۆزبايى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى گشتيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م، ئيتر عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ قۆناغێكى تازه‌دان‌ و ئه‌نجامه‌كانى كۆتايى هه‌رچۆن يه‌كلايى ببنه‌وه‌، هه‌مووان براوه‌ن”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، “كاتى ئه‌وه‌يه‌ پێكه‌وه‌ كار بكه‌ين بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نیشتمانيی فيدراڵى که‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و‌ چاوه‌ڕوانییه‌کانی هاوڵاتی بێت، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات، دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌هێز بكات، گرووپ و هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ياسا كۆنترۆڵ بكات‌”.

هەر لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “سوپاسى هاووڵاتييان، هه‌موو هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منیيه‌كان، ميديا و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌م كه‌ له‌ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردندا هاوكار بوون”.

بابەتی پێشتر

یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە: باش بوو، بەڵام بەشداری كەمبوو

بابەتی دواتر

تۆڕی 5G دەچێتە ناو پیشەسازیی ئۆتۆمبێلەوە

بابەتی پەیوەندیدار