بانکی ناوەندیی عێراق رێژەی خستنەڕووی ئەمڕۆی دۆلاری بڵاوکردەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە ئەمڕۆ زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە.

بە گوێرەی خشتەکە، کۆی گشتی خستنەڕووی دۆلار ئەمڕۆ لەلایەن بانکەکەوە، 210 ملیۆن و 932 هەزار و 703 دۆلار بووە و لەو بڕەش 201 ملیۆن و 852 هەزار و 703 دۆلاری حەواڵە بووە و 9 ملیۆن و 80 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

لە بازاڕە ناوخۆییەکانی هەرێم و عێراق بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی ئێستا هاوتای 150 هەزار و 550 دینارە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردستان لە حوزەیراندا 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە داهاتی نزیکەی دوو ملیار دۆلار هەناردە کردووە

کۆمپانیای (tankertrackers)ی جیهانی ئاشکرایکردووە، هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا نزیکەی 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، داهاتەکەشی زیاتر…
Total
0
Share