تۆمەتباری رووداوێکی کوشتن دەستگیركرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەنجامدەری تاوانێکی کوشتن ئاشکرادەکات کە پێش حەوت ساڵ روویداوە و تۆمەتباری تاوانەکەش دەستگیردەکات.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی تۆمەتبار (أ.ع.س.) لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە سکاڵای لێدەکرێت، کە لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی هەڕەشەی لێدەکات و بێزاری دەکات، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتبار دەستگیرکرا و لەکاتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، دەرکەوت لە نامەیەکی دەنگیدا هەڕەشەی کوشتن لە خێزانی دەکات و دەڵێت (پێشتر پیاوم کوشتووە و سڵ لە پیاو کوشتن ناکەمەوە).

دوای لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایش، تۆمەتبار دانیناوە بە تاوانەکەیدا کە ساڵی (2016) بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە کەسێکی کوشتووە لە شاری سلێمانی بەناوی (ف.و.ع.) دوای رووداوەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە لە بنکەی پۆلیس، بکەری تاوانەکە نەدۆزراوەتەوە و دۆسیەی کوشتنەکە داخراوە، وەك ئەوەی دەزگای ئاسایش ئاماژەی پێداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار (أ.ع.س.) پاش رووداوەکە دەچێتە دەرەوەی وڵات، کاتێک بۆی دەردەکەوێت تاوانەکەی ئاشکرانەبووە و دۆسیەی کوشتنەکە داخراوە، دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و لەئێستادا بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا کە دەستی بەسەردا دەگیرێت بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزادەدرێت

عەقید نەوشیروان حەمەئەمین، ئەفسەر لە ھاتوچۆی رۆژھەڵاتی سلێمانی بە رادیۆی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت نوێترین رێکاری زانستی و سەربازی لە راهێنانی پێشمەرگەدا پەیڕەوبکرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی فەرماندەیی ھێزەکانی حەفتای کرد و لەلایەن سەرپەرشتیار، فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا…
Total
0
Share