لە ئەمریکا فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە و تێكشکا

لە شاری ناشفێڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فڕۆکەیەکی بچوک کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی شاری ناشفێڵ بڵاویکردەوە، فڕۆکەکە بچووک بووە و تەنها یەک بزوێنەری هەبووە، تا ئێستا نازاندرێت لە چ شوێنێکەوە هەڵفڕیوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.
ئاشکراشیکرد، پێنج سەرنشین لە فڕۆکەکەدا بوون هیچ کامیان لە رووداوەکەدا رزگاریان نەبووە و گیانیان لەدەستداوە.

باسیلەوەشکرد، پێش رووداوەکە فڕۆکەکە ئاماژەی کێشەی بزوێنەر و کێشەی کارەبایی بۆ فڕۆکەخانەی شارەکە ناردووە، بەڵام لە کاتێکدا هەوڵی نیشتنەوەی داوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و تەقیوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڕەشەی توند لە جێگری سەرۆكی ئەمریكا كراوە.. ترەمپ دەیویست براوەكانی هەڵبژاردن بڕفێنێت

هەڵكوتانە سەر كۆنگرێس-ی ئەمریكا لەلایەن لایەنگرانی ترەمپ-ەوە، تەنها خۆپیشاندانێكی ئاسایی نەبووە، بەڵكو “پیلانێكی مەترسیدار” بووە، وەك ئەوەی داواكاری…
Total
0
Share