ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایدەکات، ئەمریکا بەرەوپێشچوونی باشی بەدەستهێناوە لە گفتوگۆکانی لەگەڵ روسـ.ـیا و ئۆکـ.ـرانیا، سەبارەت بە رێککەوتنی ئاشتی.
ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەو مۆڵەتەی نەهێشتووە و لایبردووە کە بۆ ئـ.ـۆکرانیای دانابوو، تاوەکو بە پلانە 28ی ترەمپ بۆ ئاشتی رازیببێت، هەروەها بەرەوپێشچوونی باشیان بەدەستهێناوە لە نزیککردنەوەی روسـ.ـیا و ئـ.ـۆکرانیا، بە ئامانجی هاتنەدی ئاشتی لەنێوانیان.
لای خۆیشییەوە دۆناڵد ترەمپ بە میدیاکانی راگەیاند، دانوستانکارەکانی ئەمریکا سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان روسـ.ـیا و ئۆکـ.ـرانیا بەرەوپێشچوونی زۆر باشیان بەدەستهێناوە، هەروەها مۆسکۆ بە زۆرێک لە خاڵەکانی پلانەکە رازیبووە، بەڵام وردەکارییەکەی ناڵێم.
وتیشی، ستیڤ ویتکۆف، نێردە تایبەتەکەم هەفتەی داهاتوو سەردانی مۆسکۆ دەکات، تاوەکو چاوی بە ڤـ.ـلادیمێر پوتـ.ـن، سەرۆکی روسـ.میا بکەوێت.
ئەمەش پاش ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ سبەینێ پێنجشەممەی وەک کۆتامۆڵەت بۆ ئـ.ـۆکرانیا دیاریکردبوو، تاوەکو بە پلانی رێککەوتنی ئاشتی رازیببێت.