بانکی ناوەندیی عێراق: بۆ هاندانی پشتبەستن بە پارەدانی ئەلیکترۆنی سەدان ملیۆن دۆلارمان خەرجکردووە

بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، باشترین سیستم و ستانداردی پەسەندکراوی نێودەوڵەتی لە بواری پارەدانی ئەلیکترۆنیدا بەکاردەهێنین و ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار خەرجدەکرێت بۆ هاندانی پشتبەستن بەو سیستمە.

عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە وتارێکدا لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە یەکەمین کۆڕبەندی ئابوریی دیجیتاڵی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، “گۆڕانکاریی لە شێوازی پارەدان بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران بە شێوازی ئەلیکترۆنی و کردنەوەی هەژماری بانکی دەستی پێکرد، کە ئامانجی سەرەکی ئەو هەژمارە بەکارهێنانی پارەی ئەلیکترۆنییە لە مامەڵەی رۆژانەدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆمەڵگەی عێراق پێی باشە پشت بە پارەی نەختینە ببەستێت لە مامەڵەی رۆژانەدا، بەڵام هەوڵەکانی حکومەت بۆ پاڵپشتیکردنی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی بەتایبەت لە کەرتی دارایی و کەرتەکانی دیکەدا پاڵنەرێکی بەهێزی بە بانکی ناوەندی بەخشی کە هانی هاوڵاتییان بدات رووبکەنە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی”.

دەشڵێت، “بانکی ناوەندی ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار خەرج دەکات بۆ پەرەپێدان بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراقدا لە رێگەی بەکارهێنانی باشترین سیستم و ستانداردە پەسەندکراوەکانی نێودەوڵەتی لەو بوارەدا”.

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق جەختلەوەش دەکاتەوە، “هەندێک وەزارەت بەخێرایی وەڵامی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراقیان دایەوە، بەتایبەتی وەزارەتی نەوت و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت کە پابەندبوون بە پارەدانی ئەلیکترۆنی”.

بابەتی پێشتر

ساڵی رابردوو زیاتر لە 125 هەزار داوا لە دادگاکانی سلێمانی تۆمارکراون

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: دەمانەوێت پەیوەندیی هاوسەنگمان لەگەڵ هەموو وڵاتان هەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: غاز هەناردە دەكەین

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، “لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا غازی سروشتی هەناردەی دەرەوە…
Total
0
Share