سودانی: غاز هەناردە دەكەین

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، “لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا غازی سروشتی هەناردەی دەرەوە دەكەین”.

“غاز بەشی خۆمان بەرهەمدەهێنین و ئەوەی دەمێنێتەوە هەناردەی وڵاتانی دەكەین”، ئەمە بەشێك بوو لە ناوەڕۆكی لێدوانەكەی ئەمڕۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ میدیای عێراقی.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتیشی، “گەڕی پێنجەمی مۆڵەتدان بە كۆمپانیاكان بۆ گەڕان بەدوای غازی سروشتیدا لە عێراق و پڕۆژەكانی تۆتاڵ و گەڕی شەشەم، عێراق دەگەیەنن بەو دۆخەی لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا، لە پێداویستیی غازی سروشتیدا پشت بە خۆی ببەستێت و هەناردەی دەرەوەشی بكات”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق: ئەو نەخۆشییەی لە سلێمانی هەڵەبجە بڵاوبووەتەوە مەترسیدار نییە و بە ئەگەری زۆر ڤایرۆسییە

بابەتی دواتر

پیاوێك لە هەولێر ئەندامی نێرینەی خۆی بڕی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانەنشینی دڵنیایی دەدات.. ئەوانەی خانەنشین دەبن شەش مووچەكە بەسەریەكەوە ‏وەردەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خزمەتیان كۆتاییدێت و خانەنشین دەكرێن، مامەڵەكانیان تەواوبووە و سەرجەمیان نێردراونەتەوە…
Total
0
Share