ئۆپیک پڵەس بۆ بڕیاردان لەبارەی بڕی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە

وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و هاوپەیمانەکانیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئۆپیک+،  ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 4ی کانونی دووەم کۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لەبارەی بڕی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان لە مانگی شوباتەوە.

ئەم کۆبوونەوەیەی ئۆپیک+ لە چوارچێوەی سیاسەتی لەبەرچاوگرتنی گۆرانکارییەکانی دۆخی بازاڕی نەوتدا ئەنجامدەدرێت کە تاوەکو ئێستا دڵنیایی لەبارەی بوژانەوەی بازاڕی زێڕی ڕەش لە ساڵی 2021دا نییە.

لە کۆبوونەوەی کۆتایی لوتکەی ئۆپیک+ کە لە 30 تشرینی دووەم تاوەکو 3ی کانونی یەکەم بەسترا، بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 500 هەزار بەرمیل ڕۆژانە، لە کاتێکدا پێشتر بڕیاری کەمکردنەوەی یەک ملیۆن بەرمیلیان لە ڕۆژێکدا دابوو.

وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک کە سیانزە وڵاتن بەسەرۆکایەتیی سعودیە هەروەها وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیک کە دە وڵاتن بەسەرۆکایەتیی ڕوسیا، لە چوارچێوەی ئۆپیک+دا سەرەتای هەموو مانگێک کۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لەبارەی گۆڕانکاری لە بڕی نەوتدا بۆ مانگی داهاتوو.

ئەم بەدواداچونەی ئەو وڵاتانە بۆ پارێزگارییە لە کاریگەرییەکانی دابەزینی نرخی نەوت و بازاڕی نەوت، ئەم کاریگەرییانە لەدوای ئەو دۆخە تەندروستییەی ڕوبەرووی جیهان بووەوە و خواستی نەوتی لەبازاڕە جیهانییەکاندا کەمکردەوە.

شیکەرەوەکانی کۆمپانیای جی سی ئێنێرجی دەڵێن، “ئەم ستراتیجەی ئۆپیک+  توانای ڕێکخراوی ئۆپیک دەردەخات لە ئیدارەدانی بازاڕی نەوتی جیهان، هەروەها پاراستنی پێگەی نەوت لە جیهاندا بۆ بوژانەوە و جێگیربوونی نرخەکەی”.

هەردوو جۆری نەوتی خاوی برێنت و تەکساس لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا کە هاوکات کۆتایی ساڵی 2020یش بوو، لە دەوروبەری 50 دۆلاردا مامەڵەی پێوەکرا، کە ئەمە کەمترین نرخی سەرەتای ساڵی 2020 و بەرزترین نرخە لە دوای مانگی ئابی 2020 نەوت پێیگەیشتووە.

 

 

بابەتی پێشتر

موچەی یاریزانانی چەندە؟ مان یونایتد لەدوای فێرگسۆنەوە یەکەمجارە دەگەڕێتەوە لوتکە

بابەتی دواتر

کریستیانۆ کۆتا خەونی لە بواری تۆپی پێدا ئاشکرادەکات: تەنها یەک نازناوم دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت پارێزگاری لە نرخەكەی دەكات

لە مامەڵەكانی بەیانیی ئەمڕۆدا نرخی نەوت پارێزگاری لەو دەستكەوتانە كرد كە دوێنێ بەدەستهێنا، لەكاتێكدا بازاڕەكان هەڵسەنگاندن بۆ دابەزینی…
Total
0
Share