دراوی نێودەوڵەتی: عێراق بەرزترین گەشەی ئابوری تۆمارکردووە لەناو وڵاتانی ‏کەنداودا

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینیدەکات، عێراق لە ساڵی 2021دا بەرزترین ئاستی ‏گەشەی ئابوری تۆماربکات لەنێو وڵاتانی کەنداودا. ‏

دوایین خشتەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی نیشانیدەدات، عێراق ئەگەری هەیە بەرزترین ‏ئاستی گەشەی ئابوری لەناو وڵاتانی کەنداودا تۆماربکات بۆ ساڵی 2021، بەڕێژەی ‏‏3.6%. ‏

بەپێی خشتەی بڵاوکراوەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، جیاوازییەکانی نێوان وڵاتانی ‏کەنداو لە گەشەی ئابوریدا بەمجۆرەیە، گەشەی ئابوریی سعودیە بەڕێژەی 2.8%، گەشەی ‏ئابوریی عومان دەگاتە 2.5%، گەشەی ئابوریی ئیمارات دەگاتە 2.2%،  قەتەر 1.9% و ‏کوەیت 0.9%.‏

لەكاتێكدا بەپێی خشتەکە عێراق بەرزترین ڕێژەی گەشەی ئابوری تۆماردەکات، کە دەگاتە ‏‏3.6%.‏

بابەتی پێشتر

فیۆرنتینا 4-3 میلان

بابەتی دواتر

بە فەرمی فه‌تح داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share