بڕیاری ئۆپیک پڵەس نرخی نەوتی بەرزکردەوە

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە مامەڵە بازرگانییەکانی بەیانی ئەمڕۆدا بۆ نزیک 84 دۆلار بەرزبووەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە سنووری 80 دۆلار.

ئەوەش دوای ئەوەی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک پڵەس رێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بە بڕی 2.2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، کە تاڕادەیەکی زۆر هاوتەریبە لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی بازاڕدا.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرێژەی 8 سەنت بەرزبووەوە، کە دەکاتە 0.1% بۆ هەر بەرمیلێک بە 83 دۆلار و 64 سەنت. لە کاتێکدا نرخی نەوتی خاوی تەکساس کەمێک دابەزی و گەیشتە 79 دۆلار و 92 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

پێشبینی دەکرێت کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کە لەلایەن گروپی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانییەوە، بازاڕەکە بپارێزێت لە نێوان نیگەرانییە ئابورییە جیهانییەکان و زیادبوونی بەرهەمهێنان لە دەرەوەی گروپەکە.

 

بابەتی پێشتر

لەدوای هەستان لە خەو قاوە مەخۆرەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی دەستپێکردنەوەی بارانبارین کەشناسیی هەرێم روونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی موچە بڵاوكرایەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئەو خشتەیە لەماوەی شەش ڕۆژدا سەرجەم موچەخۆان موچەكانیان وەردەگرن. ئەوەش لەكاتێكدایە،…
Total
0
Share