عێراق هاوردەکردنی غازی سروشتی ئێـ.ـران رادەگرێت

وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایدەکات، هاوردەکردنی غازی سروشتی ئێران بۆ عێراق راگیراوە و لە هەوڵدان شوێنگرەوەی بۆ بدۆزنەوە.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویکردەوە، هاوردەکردنی غازی سروشتی ئێران راگیراوە، بەوهۆیەوە چوار هەزار بۆ چوار هەزار و 500 مێگاوات، کورتهێنان لە کارەبادا دروستبووە، بەمەش پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان روو لە کەمی دەکات.

وتیشی، وەزارەت هەوڵدەدات وەک جێگرەوە، پەناببات بۆ وزەی ناوخۆ، تاوەکو وێستگەکانی کارەبا بەردەوامبن لە بەرهەمهێنان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: هەموو رێوشوێنێکی یاسایی دژی بەکارهێنانی خاکی عێراق دەگرینەبەر

سودانی رایگەیاند، “هەموو رێوشوێنێکی یاسایی دژی بەکارهێنانی خاکی عێراق دەگرینەبەر”. نووسینگەی راگەیەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share