سودانی واژوو لەسەر رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجە دەکات

بڕیارە سبەینێ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق واژوو لەسەر رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی 2023 بکات.

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “سبەینێ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق واژوو لەسەر رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی 2023 دەکات و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “قەبارەی پرۆژە یاساکە 170 ترلیۆن دینارە، گفتوگۆکردن و گۆڕانکاری لە هەندێک بڕگە و ماددەی دەکەوێتە مانگی نیسان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە. ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share