10ی 6ی 2024 وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی دیاریکرد.

بە گوێرەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ 3ی 3 بڵاویکردەوە،  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دياريكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد و رۆژی 10ی 6 وەک رۆژی هەڵبژاردن دیاریکرا.

له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به‌ بڕگه‌ى دووه‌م له‌ مادده‌ى ده‌يه‌م له‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ 1ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، سه‌رۆكی هەریم بڕيارى داوه‌ به‌ دياريكردنى رۆژى 2024/6/10 به‌ واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.

به‌پێى فه‌رمانه‌كه‌ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ندده‌بن به‌ ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه،‌ هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ رۆژى ده‌رچوونييه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

بابەتی پێشتر

لە کەرکوک ژمارەیەک دووکان روخێندران

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با پلانى كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌باى بۆ وه‌رزی زستان ڕاگه‌یاند

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پلانەکانی وەزارەته‌كه‌ی بۆ كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌با بە هاوڵاتییان له‌ وه‌رزى زستاندا ڕاگه‌یاند. له‌…
Total
0
Share