کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22) بۆ (2023⁄9⁄20) تۆماری بایۆمترییان ئەنجام داوە، سەردانی ناوەندەکانی تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمتری دەنگدانەکانیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژانە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تا کاتژمێر 3:00ی عەسر دەتوانن سەردان بکەن و بەڵگەنامەی پێویست بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بەم جۆرەن: کارتی نیشتیمانی یاخود پێناسی باری شارستانی یاخود رەگەزنامە و پاسپۆرتی عێراقی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێر و نوێکردنەوەی ساڵانەوە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share