بەهۆی سوتانی ماڵێکەوە لە هەولێر کەسێک گیانیلەدەستدا

وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی شۆڕش، گەنجێک گیانیلەدەستداوە و کەسێکی بەتەمەنیش بەشێکی زۆر لە جەستەی سوتاوە.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کاتژمێر 2:20 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە ڕووداوێکی ئاگر لە گەڕەکی شۆڕش هەیە، ڕاستەوخۆ تیمەکانمان پەیوەندییان بە شوێنی ڕووداوەکە کرد، دیاربوو ئاگرەکە لە نهۆمی دووەمی خانووەکە بووە، لە ژوورێک كە گەنجێکی تەمەنی 30 ساڵی تێدابووە و بەهۆی ڕووداوەکە گیانیلەدەستداوە”.

وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ئاشکراشێکرد، “باوکی ئەو گەنجە بۆ ڕزگارکردنی چووەتە نهۆمی دووەم ئەویش 40٪ی جەستەی سوتاوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکە و چارەسەری بۆ دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی كازمی: هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگییان هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و…
زیاتر ببینە

فەرمانبەرانی گرێبەست داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن و هۆشداری دەدەنە حکومەت

فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێم ‏کردووە و داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن، هەروەها هۆشداریدەدەن لە ئەگەری ‏دانەمەزراندنیان،…
Total
0
Share