عێراق لە مانگی رابردوودا نزیکەی 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردەی مانگی رابردووی وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لە مانگی شوباتدا 99 ملیۆن و 592 هەزار و 311 بەرمیل نەوتی خاو هەناردە کراوە.”

لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە، بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ لەو بڕە نەوتەی هەناردەی کردووە، بەشی زۆری لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەرهەمهێندراون کە 98 ملیۆن و 183 هەزار و 554 بەرمیل نەوت بوون.

هاوکات، هەناردە بۆ ئوردن 433 هەزار و 126 بەرمیل نەوت بووە و هەناردە لە گیارەی موسڵەوە 33 هەزار و 642 بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە و لە بەسرەوە 3 ملیۆن و 385 هەزار و 640 بەرمیلی رۆژانە بووە.

رێژەی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی شوبات 3 ملیۆن و 434 هەزار و 218 بەرمیل بووە لە هەر رۆژێکدا.

 

بابەتی پێشتر

خاوەن زەوییە سندوقییەکانی هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندیی عێراق 216 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و بەهای دۆلار دابەزیووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار ڕۆژێكی ڕەشی تۆمار كرد

بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە كێبڕكێكارە سەرەكییەكانی بەجۆرێك دابەرزیوە، كە لەماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا دابەزینی وای بەخۆیەوە…
Total
0
Share