نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی زیادبوونی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، بەیانیی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی زیادبوونی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، نرخی نەوتی خاو پاشەکشەی کرد، ئەوەش نیگەرانیی بازرگانانی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرێژەی 14 سەنت کە دەکاتە 0.2% دابەزیوە و گەیشتووەتە 83 دۆلار و 54 سەنت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە چوار سەنت کە دەکاتە 0.1% دابەزی و گەیشتە 78 دۆلار و 50 سەنت.

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، بۆ پێنجەمین هەفتەی لەسەریەک کۆی بڕی نەوتی خاو بەرزبووەتەوە و لە هەفتەی کۆتاییدا واتە لە 23ی شوباتدا 4.2 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە و گەیشتووەتە 447.2 ملیۆن بەرمیل.

 

 

 

بابەتی پێشتر

راوێژکارێکی سودانی: حکومەت بەرنامەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەکەن داڕشتووە

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق: حەوت منداڵ تووشی ئایدز بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share