ئەمڕۆ بە رۆژی جیهانیی گیانلەبەرە کێوییەکان ناسراوە.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، مرۆڤەکان لە هەموو شوێنێک پشت بە سەرچاوەی جۆراوجۆری زیندوو دەبەستن کە لەسەر بنەمای گیانلەبەرە کێوییەکانن بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانیان بۆ خۆراک، سوتەمەنی، دەرمان، خانووبەرە و جلوبەرگ.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رۆژی جیهانی گیانلەبەرە کێوییەکان دەرفەتێکە بۆ دەربڕینی هەستمان بە چەندین شێوە بۆ هەمەچەشنی ئاژەڵ و رووەکی کێوی، بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەو سوودە زۆرانەی کە لە پاراستنی ئەم جۆرانەوە بۆمان دێت.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەشڵێت، لە هەمان کاتدا ئەم رۆژە پێویستی بەپەلەی هەوڵەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی دژ بە گیانلەبەرە کێوییەکان و سنووردارکردنی چالاکییەکانی مرۆڤ کە دەبنە هۆی کەمبوونی ئەو جۆرانە و کاریگەرییان لەسەر ژینگە.