بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك موشەك بارانكرا

بنكەی سەربازیی “زیلكان”ی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك موشەك بارانكرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک گواستیەوە، کاتژمێر8:00 ئەمشەو نزیكەی 10 موشەک ئا ڕاستەی سەربازگەی زێلکان-ی سوپای تورکیا لە قەزای شێخان كراوە كە سەر بە پارێزگای دهۆکە.

وتیشی، زیانەکان دیارنینن و تائێستا هیچ بەرپرسێکی ئیداری ناوچەکە و لایەنی سەربازی تورکیا ڕوونکردنەوەی نەداوە.

بنكەی سەربازی زێلکان-ی سوپای تورکیا، دەکەوێتە سنووری قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک ، لە ساڵی 2015ەوە دامەزراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێم دواخرا

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، بەبێ دەرکردنی روونکردنەوەی کۆتایی لەبارەی راپۆرتی لیژنە یاساییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share