نوێترین زانیاری لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێم رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکور) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم مانگانە یەک ملیار دۆلار زیان لە عێراق دەدات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هیچ رێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە، هیچ پێشنیازێک لەلایەن هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە نەخراوەتەڕوو.”
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کورستان لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت،”لە نیازی لێدوانە بێ بنەماکانی بەرپرسانی عێراق تێناگەین.”
ئەپیکور لە شەش کۆمپانیای تایبەت بە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان پێکهاتووە.
رۆژی 25ی ئازاری 2023، دوای ئەوەی حکومەتی عێراق سکاڵایەکی دژی تورکیای لە دادگای ناوبژیوانیی پاریس بردەوە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیرا.
بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی گیانلەبەرە کێوییەکانە

بابەتی دواتر

حکومەتی عێراق مووچەی مانگی ئازار دابەشدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەفتانە بڕی چوار ملیار دینار بۆ ڕێگای کەلار – سلێمانی تەرخاندەکرێت

ئەمرۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنەکەی ئەنجامدا، لەبارەی تاوتوێکردنی کێشەی دواکەوتنی تەواوكردنی ڕێگای كەلار – سلێمانی. لە…
Total
0
Share