مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی گردبونەوە و رایانگەیاند، “پشتیوانی لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکەین و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم بنێرێت”.
نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایگەیاند، پشتیوانی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکەین و هەنگاوی جدی و کاریگەرن بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانمان.
ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین بە زووترین کات مووچەی مانگی دووی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و نوسینگە و لقەکانی بانکە حکومییەکان لە هەرێم بکاتەوە.