بۆرییەکی غاز شکا و بەهۆیەوە گوندێک چۆڵکرا

لە گوندێکی سنووری باشووری رۆژئاوای کەرکوک بۆرییەکی گواستنەوەی غاز شکاوە و بەهۆیەوە گوندەکە چۆڵکراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ بۆرییەکی غاز لە سنووری گوندی قزلیاری شکاوە و بەو هۆیەوە دانیشتووانەکەی گوندەکەیان چۆڵكردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور گەیشتوونەتە شوێنەکە و هەوڵی چاککردنەوەی بۆرییەکە دەدەن.

ئەمە یەکەمجار نییە ئەو بۆریی گواستنەوەی غازە دەشكێت و چەند مانگێک لەمەوبەر هەمان رووداو لە گوندەکە دووبارە ببوەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەڵەبجە: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاگرێک لە چیای زەواڵی ناوچەی شەمێران کەوتووەتەوە

لە چیای زەواڵە لە ناوچەی شەمێران (سنووری هەڵەبجە) ئاگر کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا…
Total
0
Share