کەسوکاری قوربانییەکانی چەمچەماڵ: تەنها داواکاریمان لەسێدارەدانی تۆمەتبارەکەیە

کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە شارۆچکەی چەمچەماڵ ئەمڕۆ لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمان لە شاری سلێمانی داوای بەسزاگەیاندنی “بکوژەکەیان” کرد جەختیانکردەوە، “تەنها بە لەسێدارەدانی ڕازی دەبین”.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باوکی پێنج قوربانییەکەی ئەو ڕووداوە داوای لە بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کرد، پەلە بکرێت لە دادگاییکردن و سزادانی تاوانبارەکەدا ڕایگەیاند، “ئێمە دەمانەوێت لە شوێنی کوشتنی پێنج منداڵەکەم لەسێدارە بدرێت”.

جەختیکردەوە، “ئەوە تەنها داواکاریمانە”.

کەسوکاری قوربانییەکان لە یاداشتێکدا ڕایانگەیاند، “لە یەکەم ڕۆژی جەژندا تاوانبار “حسێن ئەحمەد ساڵح” تاوانێکی دڕندانە و دوور لە هەموو بەها مرۆڤایەتییەکانی ئەنجامدا و پێنج ئەندامی خێزانەکەمانی کوشت و سیانی دیکەی بریندارکرد کە تائیشتا یەکێکیان بێهۆشە”.

“بۆیە داوادەکەین لەهەمان شوێنی ئەنجامدانی ئەو تاوانە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێبکرێت”.

کەسوکاری قوربانییەکان سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانیان کرد کە لەسەرەتای ڕووداوەکەوە لەگەڵیاندا بوون.

لەلایەکی دیکەوە نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یاداشتێک لەوبارەیەوە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان و لەو ڕێگەیەوە ئاراستەی سەرۆکایەتییەکانی دیکەی دەکەن تاوەکو تاوانبار بە سزای یاسایی بگەیەنرێت.

جەختیانکردوە، “نابێت هیچ تاوانبارێک داڵدەبدرێت، هیچ هێز و لایەنێکیش ڕێگە بەخۆی بدات هاوکاریی تاوانباران بکات بۆ دەربازبوون، بەڵکو دەبێت ڕادەستبکرێن تاوەکو تاوانەکان لەهەرێمی کوردستان کەمبکرێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەجمەدین محەمەد: بایكۆت بەردەوامە تاجێبەجێكردنی داواكارییەكانمان و مووچەی مانگەكانی 12 و 1 دابەشبكرێت

ئەندامێكی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران رایدەگەیەنێت، “بایكۆت بەردەوامە تاجێبەجێكردنی داواكارییەكانمان و 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكرێت”.…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەتا توندوتیژیی دژی ژنان كۆتایی نەیەت ناتوانین دامەزراوەی خێزان بە بەهێزی و پتەوی بپارێزین

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە دەڵێت، “خێزان دۆستی و بەهێزكردنی دامەزراوەی خێزان، لە رێگای بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و نەهێشتی توندوتیژییەوە…
Total
0
Share