کەشناسی: پروشکە باران لە شارەکان و بەفرێکی کەم لە چیا سنوورییەکان دەبارێت

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمرۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “سبەی پروشکە باران دەبێت و لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم باران زیاتر دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.”

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندیک پەڵە هەوری جیا جیا و پلەی گەرمی بەنزیکەیی هاوشێوەی دوێنێ دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەمەوە ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی پرۆشکە باران لە هەندێک کات.

دەشڵێت، “لە رۆژهەڵاتی هەرێم رێژەی بارانبارین زیاترە لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە هەندێک ناوچە شاخاویە سنوریەکان.” 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین لەبارەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵییەوە: شتى گه‌وره‌تر ده‌بینین

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی چاكسازییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵییەوە دەڵێت، “داموده‌زگاكانى حكومه‌ت گورجوگۆڵ بوونه‌ته‌وه و…
زیاتر ببینە

دامەزراوەی ڤیم ناوی کارسازانی وەرگیراو لە پرۆگرامی دەستپێشخەریی پڕۆژەی بچووک ڕادەگەیەنێت

دامەزراوەی ڤیم ڕایگەیاند، لەو پڕۆژانەی لەلایەن کارسازانەوە لە پارێزگاکانی هەرێم پێشکەشکراون، 28 کارساز پشتگیرییان دەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی…
Total
0
Share