وەزارەتی خوێندنی باڵا: خوێندنی پارالێڵی ئەمساڵ ڕێنمایی نوێی دەبێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەمساڵیش بە نرخی کەمکراوە دەرگای کورسییەکانی پارالێڵی بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا کردووەتەوە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، “ڕێنمایی نوێمان دەبێت”.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا لەم کابینەیەدا خوێندنی پارالێڵی ئاسانتر کردووە و نرخەکەی کەمکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، کە وەزیری خوێندنی باڵا بە ڕێژەی 45% کرێی خوێندنی پارالێڵی کەمکردەوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ لەگەڵ ئەوەی ئەو کەمکردنەوەیە بەردەوام دەبێت ڕێنمایی نوێشمان دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا کرێی خوێندن لە بەشێکەوە بۆ بەشیکی دیکە جیاواز دەبێت و هەریەکە بەپێی ئەو نرخەی دیاریکراوە 45%ی کەمدەکرێتەوە، ئەگەر بۆ ئەمساڵ زیاتر کەمنەکرێتەوە، دکتۆر توانا نەجەف وای وت.

سەبارەت بە ڕاگەیاندنی کورسییەکانی پێشکەشکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا وتی، “بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاندنی پێشکەشکردن دواناکەوێت، بەڵکو لە ماوەیەکی نزیکدا ڕایدەگەیەنین”.

جەختیکردەوە، کە پێش سەری ساڵی نوێ دەرگای پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەکەنەوە وتی، “لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا ڕایدەگەیەنین”.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ڕێنماییەکانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بڵاوکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەدەپە: داعش لەناوچەكانی دەسەڵاتی توركیاوە چوونەتە حەسەكە و چەكی ناتۆیان پێیە

هەدەپە دڵنیایە لەوەی هێرشی ئەمدواییەی داعش بۆسەر بەندیخانەی غوێرانی حەسەكە، لایەنی دیكەی لەپشتەوەیە، بۆیە داوای لێكۆڵینەوە دەكات، بە…
زیاتر ببینە

زەردەشت رەفیق: شارەوانیی سلێمانی زەوی ئامادەیە و هەر وەزارەتێك رێكارەكانی تەواوبوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانیدا دابەشدەكرێت

بەرپرسێكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەيەنێت، شارەوانیی سلێمانی زەوی ئامادەكردووە و هەر وەزارەتێك رێكارەكانی تەواوبوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانیدا دابەشدەكرێت. زەردەشت…
Total
0
Share