قەسری شیرین “باشترین ناوچە” بۆ پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران

بەرپرسێكی ئێرانی ئاشكرایكردووە، قەسری شیرین “باشترین ناوچەیە” بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەكانی نێوان عێراق و ئێران.

شەهریار حەیدەری، نوێنەری ناوچەكانی قەسری شیرین و سەرپێڵ لە ئەنجومەنی ڕاوێژكاریی ئیسلامیی ئێران ئەمرۆ چوارشەممە 6ی كانونی دووەم بە ئاژانسی ئێرنای ڕاگەیاندووە، “قەسری شیرین باشترین ناوچەیە لەڕووی پێگەی جوگرافییەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانی و كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ عێراقدا”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ناوچەی قەسری شیرین گونجاوە بۆ ئەوەی ببێت بە ناوچەیەكی بازرگانیی ئازاد بەهۆی ئەوەی سنووری هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و چەند پارێزگایەكی عێراق هەیە”.

شەهریار حەیدەری ئەوەشی خستوەتەڕوو، “دامەزراندنی ناوچەیەكی بازرگانیی ئازاد هۆكارە بۆ زیادبوونی توانا ئابورییەكانی وڵاتەكە”.

ئەو بەرپرسە ئاشكراشیكردووە، “50%ی ئەو كاڵا نانەوتییانەی هەناردەی عێراق دەكرێن لەڕێی مەرزی پەروێزخانەوەن، بۆیە ناوچەی قەسری شیرین بارودۆخێكی زۆرباشی هەیە بۆ پەیوەندییە ئابوری و دێپلۆماسی و بازرگانییەكان لەگەڵ عێراق”.

شاری قەسری شیرین ناوچەیەكی سنوورییە لەنێوان باشووری كوردستان و ڕۆهەڵاتی كوردستان و عێراق، ژمارەی دانیشتووانی زیاترە لە 27 هەزار كەس، دەكەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای كرماشان.

بە درێژایی 186 كیلۆمەتر سنووری هەیە لەگەڵ عێراقدا، دوو خاڵی سنووریی فەرمیشی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هەن، كە پەروێزخان و خەسرەوین.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر وەزیری سامانە سروشتییەکان بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

لە گوڵاڵە (جەلەولا) داعش هێرشێکی ئەنجامدا و دوو سەربازی عێراقی کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حاجیاوا.. ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی لێكه‌وته‌وه‌

هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له ‌نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا، شۆفێرێك گیانیلەدەستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،…
Total
0
Share