چارەنووسی ئەو یاسایانە ئاشکراکران کە لەلایەن حکومەتەکەی سودانییەوە لە پەرلەمان کشێنراونەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەدوای دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سودانی ژمارەیەک یاسای لە ئەنجومەنی نوێنەران کشاندووەتەوە، ئەمەش رێکارێکی یاسایی و دەستورییە و لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانیدایە.

عارف حەمامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەشێک لەو یاسایانەی کە سودانی لە ئەنجومەنی نوێنەران کشاندوونیەتییەوە، لایەنێکی داراییان هەیە پێویستیان بە رەزامەندیی حکومەتە.

لە دیارترین ئەو یاسایانەی لە ساڵی 2021 ەوە لەلایەن سودانییەوە کشێنراونەتەوە بریتین لە یاساکانی (بەسەربازیکردنی زۆرەملێ، چارەسەری زیادەڕەوی نیشتەجێبوون، یاسای ئەنجومەنی بونیادنان، هەمواری یاسای کۆمپانیاکان، هەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عێراق، هەمواری دووەمی یاسای رێگا گشتییەکان، یاسای خزمەتی مەدەنی فیدڕاڵی) و چەند یاسایەکی دیکە.

بەشێک لەم یاسایانە لەلایەن حکومەتی پێشووترەوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کراون، پێویستیان بە هەموار هەبووە بۆ ئەوەی پارەیان بۆ تەرخانبکرێت لە چوارچێوەی بودجەدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی نەکردوونەتەوە، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران داوایکرد، پەلەبکرێت لە رەوانەکردنەوەیان.

 

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: لە رووی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی عێراق چوار پلە هاتووەتە پێشەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی: له رووداوی هاتوچۆدا ئه‌گه‌ر شۆفێری ماتۆڕسكیل هۆكار بوو سزا ده‌درێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێكی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە كاندیدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرادەكرێت

سەرچاوەیەكی سیاسی ئەنجامی كۆبوونەوەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرادەكات. سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج…
Total
0
Share