حەوت ئەندامی خێزانێك لە سوتانی نەخۆشخانەكەی زیقار گیانیان لەدەستداوە

دیمەنێكی نەخۆشخانەكە پاش ڕووداوەكە

لەنێو ئەو چیرۆكە تراژیدییانەی دوای ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی حسێن بەسەر توشبووانی كۆرۆنادا هات، لەدەستدانی حەوت ڕۆڵەی خێزانی ڕاشد سەعیدییە لەو ڕووداوەدا.

سەلیم سەعیدی، كەسی نزیكی خێزانەكە ڕایگەیاند، “حەوت ئەندامی خێزانەكەمان لەدەستدا بەهۆی گەندەڵی و پشتگوێخستن و نەبوونی ویژدان و، نەبوونی لێپێچینەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە”.

وتیشی، “دوو لە قوربانییانی خێزانەكە لە بەشی چاودێری چڕبوون بەهۆی توشبوونیانەوە بە كۆرۆنا، پێنجەكەی دیكەشیان لە سەردانكردنیاندا بوون كاتی ڕووداوەكە”.

سایتی سكای نیوز لەسەر زاری سەلیم ئاشكراشیكرد، “چ قەرەبوویەك دەتوانێت دەبێتە قەرەبوونی لەدەستدانی ئەو كەسانە، حاڵمان حاڵی كۆی گەلی عێراقە، ماوەیەكی كەمی پێش ئێستابوو ڕووداوكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب ڕوویدا و هاوڵاتیی عێراقی بێگوناح بوونە قوربانی”.

شەوی ڕابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی “ئیمام حوسێن”ی تایبەت بە كۆرۆنا لە زیقار كەوتەوە و بەهۆیەوە 92 كەس گیانیان لەدەستدا و چەندانی دیكەش برینداربوون.

دوابەدوای ڕووداوەكە تەندروستی زیقار ئاشكرایكرد، ئاگرەكە بەهۆی نەبوونی مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ بوتڵی ئۆكسجینی نەخۆشخانەكە ڕوویداوە. لای خۆیەوە ئیدارەی پارێزگاكە باری نائاسایی و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پشووی لە فەرمانگەكان ڕاگەیاند.

هاوكات مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دەستپێلەكاركێشانەوەی هەریەك لە بەڕێوەبەری تەندروستیی زیقار و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی حسێن و بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی پارێزگاكە و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج ڕەحیم: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیەکی بەهێزە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە. ئامانج ڕەحیم،…
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی هەرێم و فەرمانگەكانە
هۆشیار عەبدوڵڵا: هەرێم ڕێگرە لە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەكان بۆ بەغداد

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی 2021، دەبوایە ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەکان کە لەهەرێمی…
Total
0
Share