سەرۆك كۆمار نووسینگەیەك بۆ كاروباری هاوڵاتییان دەكاتەوە

لە دیوانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، نووسینگەیەك بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی هاوڵاتییان دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە دیوانی سەرۆكایەتیی كۆمار بڵاویكردەوە، د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، رەزامەندیی دەربڕیوە بە كردنەوەی نووسینگەیەك بۆ بەدواداچوون بۆ كاروباری هاوڵاتییان.

بەپێی راگەیەندراوی دیوانی سەرۆكایەتیی كۆمار، نووسینگەكە تایبەت دەبێت بە كاروباری هاوڵاتییان و بەدواداچوون بۆ پرسەكانیان و چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانیان.

د. كامل كەریم دلێمی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی كۆمار دەڵێت، “ئەم هەنگاوە لە سۆنگەی پەرۆشیی سەرۆك كۆمار و دامەزراوەی سەرۆكایەتییەوەیە بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتییان و ئاسانكردنی رێكاری مامەڵەكانیان و زاڵبوون بەسەر گرفتەكانیان لە وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەی ئێستای ئەنجومەنەکە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت.…
Total
0
Share