راپۆرتێک: لە رووی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی عێراق چوار پلە هاتووەتە پێشەوە

لەنێوان 170 وڵاتی جیهان لە ریزبەندی وڵاتان بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی بەراورد بە ساڵی 2022 عێراق چوار پلە هاتووەتە پێشەوە.

بەپێی ریزبەندییەکە لە ساڵی 2023 عێراق لە کۆی 170 وڵاتی جیهان پلەی 113 ی گرتووە، لە کۆی 100 خاڵ 57.7 خاڵی لە ریزبەندی وڵاتانی جیهان بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیی بەدەستهێناوە.

لە ریزبەندییەکەدا دەرکەوتووە، 61 وڵاتی جیهان دابەزینێکی گەورەیان لە پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی بەخۆوە بینیوە، 77 وڵاتیش هیچ پێشکەوتنێکیان بەخۆیانەوە نەبینیوە، تەنها 32 وڵات لە ریزبەندییەکە هاتوونەتە پێشەوە.

پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیی لەسەر بنەماکانی تەندروستی و ماف و دەنگ و زانیاریی و پەیوەندییەکان دیاریکراوە.

 

بابەتی پێشتر

بەریتانیا کشانەوەی خۆی لە رێککەوتننامەیەکی جیهانی تایبەت بە وزە راگەیاند

بابەتی دواتر

چارەنووسی ئەو یاسایانە ئاشکراکران کە لەلایەن حکومەتەکەی سودانییەوە لە پەرلەمان کشێنراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لایەنە سیاسییەکان دان بە خۆیاندا بگرن. مستەفا كازمی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەردەوامیی…
Total
0
Share