پزیشکێک: ڤاکسینەکانی کۆرۆنا هۆکارن بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان

پزیشکێکی میسری رایگەیاند، سەلمێندراوە ڤاکسینی کۆرۆنا بە هەموو جۆرەکانییەوە هۆکارن بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک و دەمارەکان.

د. ماجد عەبدولنەسیر سەرۆکی بەشی مێشک و دمار لە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی قاهیرە رایگەیاند، دوای دوو ساڵ لەبەکارهێنانیان ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بە هەموو جۆرەکانییەوە دەبنە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ یان مێشک یان دەمارەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک توێژینەوە دەڵێن، ڤاکسینەکە لە هەندێک حاڵەتدا کاریگەری لەسەر دڕکەپەتک و پەلەکانیش دروستدەکات.
ئاشکراشیکرد، هۆکاری ئەمە بە گشتیی ئەوەیە ڤاکسینەکان لەسەر پرۆتینی ڤایرۆسە خۆی دروستکراون، کاریگەرییە لاوەکییەکانیشی دەکەوێتەسەر کۆئەندامی بەرگری جەستە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسەکە و ڤاکسینەکەیدا دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆمان دەرکەوتووە ڤاکسینە چینییەکە بەراورد بە ڤاکسینەکانی دیکە کەمترین کاریگەری هەیە ئەمەش پەیوەندی بەوەوە هەیە کە بە شێوەیەکی کلاسیکی دروستکراوە بەراورد بە جۆرەکانی دیکە.

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە ئومێد بەرۆشکی دەستگیرکرایەوە

بابەتی دواتر

بەریتانیا کشانەوەی خۆی لە رێککەوتننامەیەکی جیهانی تایبەت بە وزە راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ڕاناگرین

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنەوە، به‌غداد پلانی ڕاگرتنی گه‌شتەكانی فڕۆكه‌وانی نییه‌.…
Total
0
Share