جارێکی دیکە ئومێد بەرۆشکی دەستگیرکرایەوە

ئەمڕۆ لە کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانیدا هێزێکی ئەمنی چوونەتە سەر ماڵی ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووس و دەستگیریان کردووە.

ئەیهان سەعید چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی چوونەتە سەر ماڵی ئۆمێد بەرۆشکی و دەستگیریان کردووە و دواتریش گواستراوەتەوە بۆ چاکسازیی زرکا.

بە گوێرەی قسەکانی ئەیهان سەعید، رۆژنامەنووسەکە لەسەر سکاڵای چاکسازیی گەورانی دهۆک بە تۆمەتی ناوزڕاندن دەستگیرکراوە.

سکاڵاکەی چاکسازی گەورانی دهۆک لەسەر رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی بە تۆمەتی ناوزڕاندنە کە 23ی مانگی پێشوو رایگەیاند، “مەلا نەزیر بەراوری لە چاکسازی رفێندراوە و  براوەتە ئاسایش.”

چالاکوانەکە ئاماژەی بەوەشداوە، زیندانیکردنی رۆژنامەنووسەکە بە ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و لە رۆژی پێنجشەممەدا، نایاساییە و رۆژنامەنووسەکە بە هیچ جۆرێک تەشهیری نەکردووە و هەواڵی رفاندنی مەلا نەزیر راستە و خێزانەکەی خۆی پشتڕاستییان کردووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر داوای كورد سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجامدەدەن

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داواكاریی كورد بڕیاریدا پێنجشەممەی داهاتوو جارێكی دیكە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان ئەنجامبدرێت. ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا: لە رووماڵکردنی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ هەڵەبجە جیاکاری لەنێوان رۆژنامەنووسان کرا

لە سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە جیاوازی لەنێوان دەزگاکانی راگەیاندن کرا و رێگا بە هەندێک دەزگا…
Total
0
Share