خواردنەوەی قاوە لە کاتی ژەمە خواردنەکاندا مەترسیدارە

شارەزایەکی بواری خۆراکی ئەمریکی رایگەیاند، خواردنەوەی قاوە لەگەڵ خواردنەکانەدا مەترسیدارە و هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی ئاسن لە جەستەدا.

د. رۆکسانا پاکیر شارەزای خۆراکی ئەمریکی رایگەیاند، “خواردنەوەی قاوە لە کاتی نانخواردندا دەبێتە هۆی کەمخوێنی کە بە نیشانەکانی هەناسەتوندی و رەنگ زەربوون و سەر لە گێژەوە هاتن دەناسرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “قاوە ماددەی پۆلیفینۆل یاخود ترشی (کلۆرۆجینیک)ی تێدایە، کە رێگری لە مژینی ئاسن دەکات لە جەستەدا، بە پێی توێژینەوەیەک لەو کەسانەی قاوە لەگەڵ ژەمە خواردنەکاندا دەخۆنەوە رێژەی ئاسنیان لە %90 بۆ %40 دادەبەزێت”.

ئەو توێژەرە رێنمایی ئەوە دەدات دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 30 خولەک لە نانخواردن قاوە بخورێتەوە بۆ رێگریکردن لە کەمبوونەوەی رێژەی ئاسن لە جەستەدا.

هاوکات داواش دەکات، بە سکی بەتاڵ قاوە نەخورێتەوە، چونکە خواردنەوەی قاوە بەر لە کاتژمێرێک لە نان خواردن هەمان حاڵەتی کەمی ئاسن دروستدەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی باری لەناكاو بەهۆی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون درێژدەكاتەوە

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، رێكخراوەكەیان پێیوایە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “ئاوڵەی مەیمون” بە جیهاندا پێویستی بە درێژكردنەوەی باری لەناكاوی…
Total
0
Share