چارەسەر بۆ كێشەی مووچە راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت چارەسەری كێشە مووچە بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت كە پێویستە بانكیكردنی مووچە دەستپێبكات.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەهۆی دەستپێنەكردنی بە بانكیكردنی مووچە و رادەستنەكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم ناردنی مووچەی مانگی چوار دواكەوتووە و لە كاتێكدا لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار بەكۆتاهاتووە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، ” بۆ ئەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشەی مووچە بدۆزرێتەوە پێویستە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەندامـ.ـی نێـ.ـرینەی بڕی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەنـ.ـدامی نێریـ.ـنەی بڕی کاری پێویستی بۆ ئەنجامدراوە. د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری…
Total
0
Share