بەریتانیا کشانەوەی خۆی لە رێککەوتننامەیەکی جیهانی تایبەت بە وزە راگەیاند

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی هەوڵە شکستخواردووەکان بۆ نوێکردنەوەی رێککەوتنەکە، لە پەیمانی جاڕنامەی وزە دەکشێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە، “لەندەن لە پەیمانی جاڕنامەی وزە دەکشێتەوە، دوای ئەوەی هەوڵەکان بۆ نوێکردنەوەی رێککەوتنەکە شکستیهێنا”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “هەوڵەکان بە ئامانجی نوێکردنەوەی پەیمانی جاڕنامەی وزە لەرزۆک بوون و دوای چەند مانگێک لە دانوستانەکانی نێوان وڵاتانی ئەوروپا گەیشتووە بە بنبەست”.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2023 گراهام ستیوارت، جێگری وەزیری وزەی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بیر لە کشانەوە لە ڕێککەوتنەکە دەکاتەوە ئەگەر پێشنیارەکان بۆ نوێکردنەوەی رێککەوتنەکە گفتوگۆی لەبارەوە نەکرێت.

ئەو پەیمانە لە ساڵی 1994 لە شاری لیشبۆنە واژۆکرا و تاکە رێککەوتنە سەبارەت بە هاوکاری نێوان حکومەتەکان لە کەرتی وزەدا کە تەواوی زنجیرەی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی وزە دەگرێتەوە.

پەیماننامەکە یەکێتی ئەوروپا و 52 وڵات بەیەکەوە کۆدەکاتەوە و رێگە بە کۆمپانیاکان دەدات لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا داوای قەرەبوو لە دەوڵەت بکەن ئەگەر بڕیارەکانی دەوڵەت کاریگەری لەسەر قازانجی وەبەرهێنانەکانیان هەبێت.

بابەتی پێشتر

پزیشکێک: ڤاکسینەکانی کۆرۆنا هۆکارن بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: لە رووی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی عێراق چوار پلە هاتووەتە پێشەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share