وادەی کارکردن بە رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی درێژکرایەوە

وەزارەتی ناوخوی عێراق بە بڕیارێك وادەی کارکردنی بە بەڵگەنامەكانی رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی درێژکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی ئەمڕۆ لە زاری عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەكارهێنانی بەڵگەنامە كۆنەكانی رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی تا 1ـی نیسانی 2024 بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ لە كاتێكدایە، هێشتا بەشێكی هاوڵاتییان كارتی نیشتمانییان دەرنەهێناوە.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندبوو 1ی ئازار دوا مۆڵەتە بۆ كاركردن بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە لە مامەڵە فەرمییەكاندا و، لەو وادە بەدواوە تەنیا كار بە كارتی نیشتمانی دەكرێت.

 

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم: هاوڵاتییانی 53 وڵاتی جیهان دەتوانن بەبێ ڤیزەی پێشوەختە بێنە هەرێم

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share