ڕۆژنامەنوسە کوردەکە لەلایەن تاڵیبانەوە ئازادکرا

دوای سێ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە، بەیانی ئەمڕۆ “ئیبراهیم عەلیپور” فۆتۆجۆرنالیستی کورد ئازاد کرا.

ئیبراهیم عەلیپور، بۆ ئامادەکردنی چەند ڕاپۆرتێک سەردانی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی کردبوو، بەڵام لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ئیدارەی تاڵیبانەوە دەستگیرابوو.

ئیبراهیم عەلیپوور وێنەگر و رۆژنامەنووس، خەڵکی شاری بانەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، و ئەندامی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی وینەگرانی (FIAP) و هەروەها ئەندامی ئاژانسی  Middle East imags”.

پێشتر  پەیجی ڕەسمی ئینستاگرامی Middle East images بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئیبراهیم عەلیپوور، هەواڵی دەستگیرکردنی ناوبراوی پشتڕاست کردبوویەوە.

بەیانی ئەمڕۆ، ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، هەواڵی ئازادکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردەی بڵاوکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە بەربەستکردنی شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، “شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مێرسی بەربەستکراوە”. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، شۆفێران…
Total
0
Share