قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “سەرچنار جوانتر دەکەین و دەیگەڕێنینەوە سەردەمی خێزانیی جارانی سلێمانی، هەروەها گرنگی زیاتر بە پڕۆژە گەشتیارییەکان دەدەین و پاڵپشتیی و هانی زیاتری وەبەرهێنەرانمان دەدەین روو لەم کەرتە بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە کۆبوونەوەمدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی، پلانمان داناوە هەموو ئاسانکارییەک پێشکەش بکەین و لەهەمانکاتدا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ پەرەی زیاتر بە پرۆژەی گەشتوکاڵ بدەین وەک کەرتێکی نوێی ئابوریمان”.