لە دهۆك ژمارەیەك مامۆستای وانەبێژ دوورخرانەوە

بە بڕیارێك لە دهۆك ژمارەیەك مامۆستای وانەبێژ كە 13 ساڵە خزمەتدەكەن دوورخرانەوە.

هەلز بۆتانی ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە پارێزگای دهۆك بە بڕیارێك لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە 8ی نیسانی ئەمساڵدا دەركراوە ژمارەیەك مامۆستای وانەبێژ كە هەندێكیان 13 ساڵە خزمەتدەكەن دوورخراونەوە.

ئەندامەكەی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان پێیوایە، “زۆرترین مامۆستای وانەبێژ لە پارێزگای دهۆك لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دوورخراونەتەوە كە بەرپرسانی پەروەردەی دهۆك مەبەستیانە كەسانی نزیك لەخۆیان وەكو وانەبێژ دابنێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن لە كەركوك: سكاڵامان پێنەگەیشتووە كاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەبێت

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە كەركوك رایدەگەیەنێت، هیچ پێشێلكاری یان سكاڵایەكیان پێنەگەیشتووە لەمیانەی دەنگدانی تایبەت كاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن بووبێت،…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: بەهۆی تەمێکی چڕەوە ئاستی بینین کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تەمێکی چڕ لە رێگەکانی دەرەوە، ئاستی بینینی کەمکردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share