فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین دەرچوو

دەستەی دەستپاکیی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین دەرکرد بەهۆی بەهەدەردانی بەمەبەستی سامان و بەرژەوەندییەکانی شوێنی کارکردنی.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین کە بەرپرسیار بووە لە چاوخشاندنەوە بە کەیسەکانی دەستپاکی، فەرماندی دەستگیرکرنی بۆ پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین دەرکرد.

فەرمانەکە لە بەرامبەر گرێبەستی دابینکردنی سەللـەی خۆڵ بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی پارێزگا لە ساڵی 2020دا بووە کە پێش ئەنجامدانی گرێبەست کەلوپەلەکان دابینکراون لە ساڵانی نێوان 2018 بۆ 2019، گرێبەستەکە ئەنجامدراوە سەرەڕای رەتکردنەوەی ئامادەکارییەکەی لەلایەن سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکردن و دەشڵێت، “فەرمانی دەستگیرکردنەکە بەپێی بڕگەکانی ماددەی 340ی یاسای سزادان بووە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەممار حەکیم: نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان رێگری لە پێشکەشکردنی کاندیدێکی گونجاو بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بکات

عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، ناکرێت ناکۆکییە سیاسییەکان لە عێراق ببنە هۆی ئەوەی نەتوانرێت کاندیدێکی گونجاو بۆ…
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیەبێت قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنینەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هۆشداریدەدات له ‌زیادبونی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دەڵێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وامبێت و ژماره‌ی…
Total
0
Share