رۆیتەرز: سەردانی قائانی بۆ عێراق هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکای راگرتووە

فەرماندەی سوپای قودس، ئیسماعیل قائانی

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەردانی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بۆ بەغداد هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکای وەستاندووە کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران ئەنجامدەدران.

ئاژانسەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقی و ئێرانی ئاشکرایکردووە، حزبە شیعییەکان و میلیشیاکان کە زۆرترین پێگەی جەماوەرییان لە عێراقدا هەیە، دابەشبوون بە سەر دوو بەرەدا لەبارەی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە 14 ی ئەم مانگەوە هیچ هێرشێکی مووشەکی نەکراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

 

بابەتی پێشتر

فایەق زێدان: جگە لە هەرێمی کوردستان بیرۆکەی دروستکردنی هەرێمی دیکە لە عێراق رەتدەکرێتەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share