بە فەرمی كۆتاییهاتنی ئەركە شەڕكەرییەكانی هاوپەیمانان ڕاگەیەندرا

كشانەوەی شەڕكەرانی هاوپەیمانان هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی هێرشەكانی داعش

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە فەرمی كۆتاییهاتنی ئەركە شەڕكەرییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان و كشانەوەیان لە عێراق ڕاگەیاند.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە تویتێكدا نووسیویەتی، “ئەمڕۆ كۆتاییمان هێنا بە گەڕی كۆتایی گفتوگۆكان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، كە لە ساڵی ڕابردوو دەستمانپێكردبوو”.

ئەعرەجی بە فەرمی “كۆتاییهاتنی ئەركە شەڕكەرییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان و كشانەوەیان لە عێراق” ڕاگەیاندووە، بەڵام دووپاتیكردووەتەوە، “پەیوەندییەكان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بوارەكانی ڕاهێنان و ڕاوێژكاری و یارمەتیدان بەردەوام دەبن”.

زیاتر لە ساڵێكە عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە گفتوگۆی ستراتیژیدا بوون لەبارەی كشانەوەی هێزەكان لە عێراق، دواجار ڕێككەوتن لەسەر كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكان و قەتیسبوونی پەیوەندییكە لە بوارەكانی ڕاهێنان و ڕاوێژكاری و یارمەتیدانی هاوپەیمانیی نوێودەوڵەتی بۆ عێراق.

قسەكردن لەسەر كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەكاتێكدایە، جموجوڵ و هێرشەكانی داعش لە ناوچە كێشەلەسەرەكان و ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە، زیادیكردووە.

بابەتی پێشتر

ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی<br>تا ئێستا هیچ بەرپرسێكی هەرێم لەسەر گەندەڵی سزانەدراوە

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەی سەدر و چێوەی هەماهەنگی دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share