هیومەن ڕایتس وۆچ: دادگاییكردنی ئەو ئەفسەرەی ڕۆژنامەوانە كوردەكەی ئەشكەنجەدا هەنگاوێكی دروستە

ڕێكخراوی “هیومەن ڕایتس وۆچ” پێشوازی لە پرسی دادگاییكردنی ئەفسەرێكی عێراقی دەكات كە تۆمەتبارە بە سەركوتكردنی خۆپیشاندەران.

موقەدەم عومەر نزار، ئەفسەرێكی عێراقییە و تۆمەتبارە بە پێشێلكاریكردن بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی ساڵی 2019ی عێراق لە ناسڕییە و سەركوتكردنیان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حكومەتی عێراق دەستگیركردن و ڕادەستكردنی ناوبراوی بە دادگا ئاشكراكرد و دەسەڵاتی دادوەری دەستپێكردنی پرۆسەی دادگاییەكردنەكەی ڕاگەیاند.

ڕێكخراوی “هیومەن ڕایتس وۆچ” ڕاپۆرتێكی لەبارەی ئەم پێشهاتەوە بڵاوكردووەتەوە و بە “هەنگاوێك بە ئاراستەی دروستدا” ناویدەبات و دەڵێت، “گرنگییەكەی تەنها لەوەدا نییە كە یەكێكە لە حاڵەتە كەمەكانی لێپرسینەوە لە ئەفسەرێكی گەورە بەهۆی ئەنجامدانی تاوان دژی مەدەنییەكان، بەڵكو گرنگە چونكە حكومەتەكانی پێشوو كاری لەو جۆرەیان نەكردووە”.

دەشڵێت، “ئەم دەستگیركردنە هەنگاوێكی بەرایی گرنگە بەرەو لێپرسینەوە، بەڵام دەستگیركردنەكان لەپای كۆمەڵكوژكردنی خۆپیشاندەران و پێشێلكارییەكانی دیكە نابێت لەم ئاستەدا بوەستن”.

“نزار ئەندامی تیپی بەرپەرچدانەوەی خێرا بوو لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە لەدژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەكارهێنرا، كەچی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراونەتەوە، ژمارەیەك ئەندامی هێزەكە لەنێویاندا نزار نیشاندەدەن كە پێشێلكاری ئەنجامدەدەن، لەوانە ئەشكەنجەدانی وێنەگری ڕۆژنامەوانی كورد عەلی ئەركادی”، وەك “هیومەن ڕایتس وۆچ” لە ڕاپۆرتەكەیدا دەیڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆك كۆماری دواخست

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى دەستوورینەبوونی دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری دواخست. ئەمڕۆ چوارشەممە…
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: لە بەهەدەردانی خۆراکدا عێراق لە پلەی دووەمی وڵاتە عەرەبییەکاندایە

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات، لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی ساڵانە زۆرترین خۆراک بەهەدەردەدەن، عێراق لە پلەی دووەمدایە. راپۆرتەکە لەلایەن بەرنامەی…
Total
0
Share