وەفدێکی عێراق بەمەبەستی بەدواداچوونی پڕۆژەیەک گەیشتە تورکیا

ئەمڕۆ وەفدێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان.

لە راگەیەندراوێکدا کە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوە کراوە، “وەفدێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی ناسر ئەسەدی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە، بە یاوەری بەڕێوەبەری پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان گەیشتنە تورکیا”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “وەفدە عێراقییەکە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنی تورکیا ئەنجامدەدات بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە پێشکەوتنەکانی جێبەجێکردنی رێگای گەشەپێدان، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر رێکارەکان و رێککەوتنەکان لەگەڵ لایەنی تورکی بۆ دەستپێکردنی دامەزراندنی رێگاکە و خاڵی بەستنەوەکان”.

دەشڵێت، “ئەم کۆبوونەوەیە وەک درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی پێشووی بەغداد و ئەنقەرەیە سەبارەت بە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان و قۆناغەکانی تەواوکردنی کارەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم کەمال ئاغا: بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ ئەردۆغان چارەسەربکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ…
Total
0
Share