فایەق زێدان: جگە لە هەرێمی کوردستان بیرۆکەی دروستکردنی هەرێمی دیکە لە عێراق رەتدەکرێتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، تەنها هەرێم لە عێراقدا بوونی هەبێت هەرێمی کوردستانە و بیرۆکەی دروستکردنی هەرێمی دیکە لەناو خاکی عێراقدا رەتدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق پێشوازی لە پارێزگاری نوێی ئەنبار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە کرد و هاوکارییەکان لە بواری ئاسایش و سەقامگیریی کۆمەڵایەتیی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە پارێزگاکە تاوتوێکراوە.

پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنیی پارێزگایی ئەنبار رایانگەیاند، هاوڵاتییانی پارێزگاکە باوەڕیان بە یەکپارچەیی خاکی عێراق هەیە و ئەو ئاڕاستە و بیرۆکە سیاسییە رەتدەکەنەوە کە باس لە دروستکردنی هەرێمێکی تایبەت دەکات لە پارێزگاکە.

فایەق زێدان لە بەرامبەردا رایگەیاندووە، سنووری جوگرافی و نەتەوەیی هەرێمی کوردستان بوونی هەبووە بەر لە دەرچوونی دەستووری عێراقی ساڵی 2005 و بە دیاریکراوی ساڵی 1991 و لە ژێر کاریگەری جەنگی کوەیت و کاریگەری لاوەکی سیاسەتی شکستخواردووی رژێمی پێشوو، هەر بۆیە هەرێمی کوردستان بارودۆخێکی تایبەتی هەیە و لەلایەن هەموو خەڵکی عێراقەوە دانیپێدانراوە، دەستور حوکمی تایبەتی بۆ رێکخستنی هەرێمەکان دیاریکردووە، بەڵام ئێستا هەلومەرجی داڕشتنی دەستور لە ئێستادا بەراورد بەو سەردەمە گۆڕاوە و زۆربەی ئەوانەی بڕوایان بەو بڕگانە هەبوو ئێستا بڕوایان بە پێویستی گۆڕینی ئەو بڕگانە هەیە کە پەیوەندیدارە بە سەرجەم پارێزگاکانی دیکەوە، جگە لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی پێگەی تایبەتی خۆیەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق راشیگەیاندووە، بیرۆکەی دروستکردنی هەر هەرێمیێکی دیکە لە هەر ناوچەیەکی عێراق رەتدەکرێتەوە، چونکە هەڕەشە لەسەر یەکڕیزی عێراق و ئاسایشی دەکات و وتوشیەتی، “هەموو هاوکارییەکی ئیدارەی نوێی پارێزگاکە دەکەین بۆ وەستانەوە دژی هەر بیرۆکەیەک ببێتە مەترسیی لەسەر یەکڕیزیی و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کڕیوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

بابەتی دواتر

رۆیتەرز: سەردانی قائانی بۆ عێراق هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکای راگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی گەمارۆ درا

كەناڵی ڕەشیدی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، ئەمشەو هێزەئەمنییەكان لە شاری بەغداد گەمارۆی ماڵی محەمەد شیاع سودانی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق-یان…
Total
0
Share