بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر رایدەگەیەنێت، بە پشت بەستن بە راپۆرتی كەشناسی بۆ سبەینێ بارانبارین بە پچڕپچڕ دەبێت و ئەوەش كاریگەری ئەوتۆی نابێت لەسەر دەوامی خوێندنگەكان و دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن لە هەولێر ئاساییدەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی كەشناسی بۆ سبەینێ بارانبارین بە پچڕپچڕ دەبێت ئەوەش كاریگەری ئەوتۆی لەسەر دەوامی خوێندنگەكان نابێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ یەكشەممە دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن لە هەولێر ئاساییدەبێت.