لە هەولێر چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

بەتۆمەتی رفاندن و دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی تەمەن 16ساڵان، چوار تۆمەتبار دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (ر ، ص ،ص)و(ر ، ج ، ح)و(ل ، أ ، ح)و(د ، ه ، ح) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران ،کە کچێکی تەمەن16 ساڵانیان رفاندبوو بۆماوەی چەند رۆژێک لە شوقەيەك دەست بەسەریان کردبوو و دەستدرێژیان کردبووە سەری.

ئاماژە بەوەش دەکات، یەکێک لەو تۆمەتبارانە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرچووه لە سەرتەقەكردن، هەروەها یەکێکی دیکە لەو تۆمەتبارانە کەسێکی ناسراوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (تیک تۆک ).

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share